ته‌ندروستیی هه‌ولێر: دوو توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دوو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چاكبونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه دوو نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بوه‌تەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەک بۆ دوو توشبوه‌كه کراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگەتیڤ بوو، بۆیه بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ته‌ندروستیی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه كه کۆی گشتی چاكبوەکان گه‌یشتوه‌ته 164 كه‌س.
تائێستا 380 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 327 کەسیان چاکبوونەتەوە وپێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:41:30/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت