هاوڵاتییەك بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز- 

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەناحیەی بێتواتە هاوڵاتییەك بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی تەمەن ۳۱ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی كۆمەڵگای شكارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە گیانی لە دەستدا، بەوتەی كەسوكاری، ناوبراو لە نزیك ماڵی خۆیان بە هۆی بەركەوتنی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكە لەپزیشكی دادیی رانیە، تەرمەكە رادەستی كەسوكاری كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.


PM:07:50:30/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو