پۆلیسی گه‌رمیان چوار تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی چوار كه‌سی به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل، راگه‌یاند.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، كه‌سێكی به تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركرد، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی‌نا به‌وه‌دا كه له ناحیه‌ی پێباز و گوندی سه‌ید مه‌حمود، له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری دیكه، دوو ماتۆڕسكیلیان دزیوه و دواتر فرۆشتوویانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی له كاتی تاوانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه بوون، ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446، به‌ندكراون".
هــ. ر
AM:09:55:30/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت