چین یاریی ئه‌لیكترۆنیی "هێرشی كۆرۆنا"ی قه‌ده‌غه كرد
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی چین یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه كرد و ده‌ڵێت كه پاڵنه‌ری سیاسی له‌پشت ئه‌و یارییهوهیه.
سه‌كۆی Steam بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان مه‌ترسیی یاریی Coronavirus Attackی ئاشكراكرد كاتێك به‌كارهێنه‌رانی یارییه‌كه ئاگاداریان كرده‌وه له ناوه‌ڕۆكه سیاسییه‌كه‌ی و ده‌ڵێن یارییه‌كه ره‌خنه له شێوازی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی چین ده‌گرێت كه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتویه‌تیه‌به‌ر.
به‌كارهێنه‌رانی یارییه‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه كه له یارییه‌كه‌دا ئاڵای چین به‌كارهێنراوه و له‌بری شێوه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له ئاڵای چیندا هه‌یه، هێمای كۆرۆنا دانراوه.
یارییه‌كه به‌وجۆره‌یه كه ده‌بێت به‌كارهێنه‌ر رێگری له "تارماییه خۆپهرستهكان" بكه‌ن له‌و شوێنه نه‌چنه ده‌ره‌وه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر بتوانێت رێگه له هه‌موو تارماییه‌كان بگرێت، ئه‌وا یارییه‌كه ده‌باته‌وه.
PM:08:22:29/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت