به‌رهه‌م ساڵح: موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەمەبەستی‌ چارەسەری‌ پرسی‌ مووچە و پێکهێنانی‌ حکومەت سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ شاندی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند "موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتیینی دیکەی عیراق مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی بۆ ببرێت ".

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، پێشوازیکرد له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌  و سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمیش له‌ مه‌ڕ داهاته‌كان و یاسای نه‌وت و گاز، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌نا به‌رینه‌ به‌ر ده‌ستور و به‌ پابه‌ندی یاسای بودجه‌ و به‌ركه‌وته‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بین، له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش كه‌ مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌پارێزێت و گرنگە بە راشکاوانە پەنجە بخرێتە سەربرینەکان و چارەسەری‌ ریشەییان بۆ بدۆزرێتەوە.

بەرھەم ساڵح ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه‌ كه‌ موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتیینی دیکەی عیراق مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی بۆ ببرێت.

جەختیشیکردەوە لەوەی‌ پێویستە بەشێوەیەکی‌ شەفافانە پرسی‌ تەسوییەی دارایی بەڕیوەبچێ بەپیی دەستوور و یاسای بودجە، بەلام نابێ ئەم ببیتە مایە دواخستن یا بڕینی موچەی فەرمانبەران.

سه‌رۆك كۆمار لەدیدارەکەدا ئاماژەی‌ بۆ ئەوەش کرد دۆخەکە قورسە و پێویستی‌ بە ئیرادەی‌ چارەسەرێکی‌ دادپەروەرانەیە و پێویستیشە مووچەخۆران نەکرێنە قوربانی‌ ناکۆکییە سیاسییەکان، دواتر سەرۆک کۆمار ئەوەشی‌ خستە روو کە ‌ دڵسۆزانی وڵات قبوڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ هاوڵاتیان باجی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بده‌ن.


PM:10:38:28/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو