ئایا رۆبۆتهكان جێگهی مرۆڤهكان دهگرنهوه؟
وێستگه نیوز- بی بی سی
لەکاتێکا هاوڵاتیانی جیهان، ترسی زیاتری بڵاوبووونەوەی پەتای کۆرۆنایان ههیه، بەڵام لهئێستادا ترسێکی گەورەتیان لەلا دروست بووە بەهۆی ئەوەی رۆبۆتەکان جێگایان بگرنەوە بەمەش ڕێژەی بێكاری ئهوهندهی تر ههڵبكشێت.
کۆمەڵێک لە زانای جیهانی وای پیشبینی دهكهن کە رۆبۆتەکان جێگای مرۆڤاکان بگرنهوه لە هەندێک بواردا ، ئهمهش وادهكات كار بۆ هاوڵاتیان کەمتر ببێتهوه، بەتایبەت لە بواری پزیشکی و خاوێن کردنهوەو بەکارهێنانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بەمەش خاوەن کۆمپانیاکان گرێبەستەکانیان لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەوەشێننەوەو و کەمترین خەرجیان پێویست دەبێت بۆ گەورەکردنی کۆمپانیاکانیان بە تایبەت لە وڵاتی چین و كیشوهری ئەوروپا كه له ئێستا زیاتر پشت بە رۆبۆتەکان دەبەستن.
گروپی كۆمپانیاكانی وولمارتی ئەمەریکی ڕایگەیاند" لە کاتی ئێستادا ڕۆبۆت لە شێوەی مرۆڤ بەکار دەهێنن بۆپاکردنەوەی کۆمپانیاو شوێنە گشتیەکان و لە کۆریای باشور ڕۆبۆت بۆ پێوانە کردنی پلەی گەرمی و بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی پاکەرەوە لە نۆرەنگاکانیاندا بەکار دەهێنن".
زاناکان دەڵێن لاتان ئاسایی بێت لە ماوەیەکی نزیکدا رۆبۆتەکان خوێندنگەکان و ماڵەکانمان پاک بکەنەوە.
مارتن فۆرد پسپۆڕ لهبواری تهكنهلۆجیاو پێشبینییهكان بۆ داهاتووی جیهان دەڵێت " سەردەمی دوای کۆرۆنا سەردەمی رۆبۆتەکانە، بەجۆرێک مرۆڤەکان بۆ گەشت کردن دەچنە شوێنێک کەمترین مرۆڤ و زۆرترین رۆبۆتی لێبێت بۆ پاراستی گیانیان لەو ڤایرۆسانەی کە رووبەروی مرۆڤ دەبنەوە.".
لە ئێستادا چینیەکان لە هەوڵی دروست کردنی رۆبۆتێکدان کە زاکیرەیەکی بەهێزی هەبێت بۆ جێگرەوەی ئەو مامۆستایانەی کە لە خوێندنگەکاندا دەرس دەڵێنەوە و لەکاتی تەواو بوونیان لە دروست کردنی ڕۆبۆتەکە دەکرێتە بازاڕەوەو دەبن بە بەشێک لە ژیانی ئاسایمان.
ئامادهكردنی
شهنگه ئهحمهد
PM:04:29:28/04/2020
ئهم بابهته 2668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت