ئاسیاسێڵ: ئینته‌رنێتی بێبه‌رانبه‌ر بۆ خوێندكاران دابین ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، بە مەبەستی یارمەتیدانی خوێندکاران لە تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، پاکێجێکی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خوێندکاران دابیندەکەن.


ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێکیدا، رایگەیاندووە، " فێرخوازان دەتوانن لە رێی ئەم پاکێجەوە ئینتەرنێتی بێبەرامبەری ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن، مەبەست لەم پاکێجەش تەنها بۆ چوونە ناو پلاتفۆرمی تایبەت بە فێرکردنی ئەلیکترۆنیە، بەبێ هیچ کۆتوبەندێك بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن لەم بارودۆخە نائاساییەی بڵاوبوونەوەی بەڵای کۆرۆنادا".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاکێجەش، پێویستە فێرخواز بەشداری بکات لە رێگەی ناردنی ژمارە یه‌ك بە نامەیەکی بێبەرامبەر بۆ 3110، ئەم پاکێجە لە رۆژی 26ی نیسانی 2020ەوە دەستپێدەکات".

لەم بارەیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان وتی: "ئێمە دەستپێشخەرییەکەی ئاسیاسێڵ بەرزدەنرخێنین بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێم".

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خوێندنی ئەلیکترۆنی راگەیاند و ماڵپەڕی  www.ewane.krd بۆ دیاریکرد.

هــ. ر

 


PM:01:07:28/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت