هه‌ڵه‌بجه‌..كۆمپانیایه‌ك كه‌ سروشتی ناوچه‌كه‌ی شێواندوه‌ ده‌درێته‌ دادگا

‌وێنەی ناوچە شێوێندراوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

كۆمپانیایه‌ك سروشتی ناوچەی سەرگەتی لە هەورامان شێواندوه‌ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای ‌هەڵەبجەش كۆمپانیاكه‌ی داوه‌ته‌ دادگا.

عەقید ئەرسەلان غەفوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای ‌هەڵەبجە بە سایتی رووداوی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی سروشتی ناوچەی سەرگەتی لە هەورامان شێواندبوو، کارەکانی پێڕاگیراوە و دراوەتە دادگا.

وتیشی، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئاگادارکرانەوە کە کۆمپانیایەک داری بڕیوە و ژینگەی پشتی سەرگەت و هانەی دنی لە ناوچەی هەورامان تێکداوە، تیمەکان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و کارەکەیان بە کۆمپانیاکە راگرت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای ‌هەڵەبجە راشیگه‌یاند كه‌  لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بیارەشەوە ئەو کەسانەی سروشتەکەیان شێواند دراونەتە دادگا و"دۆسیەی تۆمەتبار ئاراستەی دادگا کراوە و بڕیاری کۆتایی لای دادوەرە".


PM:10:39:27/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت