كڵاوه‌كانیان یه‌ك مه‌تره
وێستگه نیوزـ
چین ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆنتڕۆڵ كرد و به‌مدواییه‌ش ده‌رگای خوێندنگه‌كانی به‌ڕووی خوێندكاران و قوتابیاندا كرده‌وه به‌ڵام به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنمایی "دووریی كۆمه‌ڵایه‌تی".
دوای ده‌ستكردنه‌وه به پرۆسه‌ی خوێندن، ده‌بێت خوێندكارانی چین كڵاوێكیان له‌سه‌ردا بێت كه درێژییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر بێت، له‌سه‌ركردنی كڵاوه‌كه خوێندكاران و قوتابیان ناچار ده‌كات یه‌ك مه‌تر له‌یه‌كتر دووربن و به‌وجۆره‌ش خۆیان له به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌پارێزن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
كڵاوه‌كان خوێندكاران و قوتابیان خۆیانه‌وه له كارتۆن دروستكراوه كه له هه‌ر لایه‌كه‌وه پارچه‌یه‌كی درێژی پێوه‌یه و به‌و دوو پارچه درێژه ماوه‌ی نێوانیان ده‌پارێزن.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 بوو له شاری ووهانی چین، له‌و وڵاته چوار هه‌زار و 633 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 82 هه‌زار و 804ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:09:31:27/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت