هه‌په‌گه‌: به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 12 سه‌ربازی توركیا كوژراون و سێ گه‌ریلاش شه‌هید بوون


وێستگه‌ نیوزـ

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) كوژرانی 12 سه‌ربازی سوپای توركیا و شه‌هیدبوونی سێ گه‌ریلای راگه‌یاند.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی چالاکیی گەریلاکان دژبه‌ سوپای تورکیا لە ناوچه‌كانی هەفتانین و خواکورک و شرناخ بڵاوکردەوە و ئاشكرایكرد كه‌ هێزەکانیان له‌ به‌ره‌به‌یانی 25ی ئەم مانگە لەسەر گردی شەهید شێخموس چالاکییان ئەنجامداوه‌ و لە دوو قوڵەوە چوونە سەر سەنگەرەکانی سوپای توركیا.

راشیگه‌یاند كه‌ لە چالاکییەکەدا چوار سەنگەری سوپای توركیا لەسەر گردەکە بە تەواوەتی رخێندران و 9سەربازیش کوژران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازییدا گیرا.

له‌ راكه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ لەو چالاکییەدا سێ گه‌لاریلا شه‌هید بوون، هاوكات بۆ نیوه‌شه‌وی ڕۆژی دواتر هێزەکانیان لەسەر گردی لێلکان لە خواکورک دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا و سەربازێکی دیكه‌ی سوپای توركیا كوژراوه‌.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌ چالاكییه‌كی دیكه‌ی هه‌په‌گه‌ كراوه‌ كه‌ ڕۆژی 23یئەم مانگە لە ناوچەی بەستای سەربە شرناخ،  بووه‌ و تیایدا دوو سەربازی دیكه‌ی سوپای توركیا كوژراون.


PM:08:26:27/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت