قوباد تاڵەبانی لەسەر پۆلیسێكی هاتووچۆ دێتە دەنگ


وێستگە نیوز-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پۆلیسێكی هاتووچۆ هاتە دەنگ دوای ئەوەی لەكاتی ئەركدا بەئوتومبیل لێی دراوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە "لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دڵنیابوومەتەوە لە تەندروستی كاك قانع كە پۆلیسی هاتوچۆیە و لەكاتی بەجێهێنانی ئەركدا لە كەلار كەسێك بە ئۆتۆمبیل خۆی پێداكێشاوە".

قوباد تاڵەبانی لەو پەیامەیدا ئاماژەی بەوەكردووە "دڵنیام كردەوە لەوەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ تۆمەتبار دەكرێت و هیچ چاوپۆشییەك بۆ ئەم جۆرە رەفتارانە نییە".


PM:10:29:25/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت