راپۆرتێكی به‌ریتانیا: ئاسته‌نگی گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئابوریی عیراق ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

شاره‌زایانی بانكی ستاندارد چارته‌ری به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كه‌ن ئابوریی عیراق پاشه‌كشه‌ له‌ تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییدا بۆ ساڵی 2020 ببینێت.

بانكی ناوبراو پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی عیراق به‌رێژه‌ی 7.5% پاشه‌كشه‌ بكات، هۆكاره‌كه‌ش رێككه‌وتنی رێكخراوی ئۆپیك-پڵه‌س و ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ كه‌ به‌رۆكی عیراقی گرتووه‌.

راپۆرتی بانكی ستاندارد چارته‌ری به‌ریتانیا ده‌ڵێت كه‌ كۆرۆنا و رێككه‌وتنه‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپیك – پڵه‌س ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی جگه‌ له‌ نه‌وت قه‌یرانی قوڵتر به‌خۆیانه‌وه‌ بینن و دوچاری متبوونی زیاتر ببن.

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ عیراق ناشتوانێت په‌نا بۆ قه‌رز كردن ببات، بیركردنه‌وه‌ی به‌غداش له‌ قه‌رز په‌یوه‌سته‌ به‌ رێككه‌وتنی قه‌رز ده‌ره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق.


PM:06:00:25/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت