ووهانی چین ده‌ستی هاوكاری بۆ نیویۆركی ئه‌مریكا درێژ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
له شاری ووهان له ناوه‌ڕاستی چینه‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی پڕ له هاوكاریی پزیشكی به‌ره‌و شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
فڕۆكه‌كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی چاینه ساوزرن ئێرلاین-ی ئاسمانییه و نزیكه‌ی 20 تۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكیی وه‌ك هاوكاری له چینه‌وه بۆ ئه‌مریكا پێیه تا هاوكاری بكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا.
فڕۆكه‌كه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر و گه‌شتكردنه كه بۆ گه‌یاندنی بار له ووهانه‌وه به‌كار بهێنرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای ناوبراو ئاشكرایكردووه كه به‌نیازن پلانیان هه‌یه به هه‌مانشێوه هاوكاری و كه‌لوپه‌لی پزیشكی له ووهانه‌وه بگه‌یه‌ننه شاره‌كانی سان فرانسیسكۆ و رۆما و پاریس و له‌نده‌ن و فرانكفۆرت.
PM:04:08:25/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت