وه‌زاره‌تی دارایی: دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند وه‌زاره‌تێك وه‌ری ده‌گرن


وێستگه‌ نیوزـ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاندوه‌: "لەم هەفتەیەدا لیستی موچەی مانگی یەکی 2020، رادەگەیەنرێت و چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.

سەرچاوەكه‌ كه‌ ئاگاداره‌ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندوه‌، "هەوڵەکان بۆ بەکارهێنانی پارەی موچەی فەرمانبەران لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بەردەوامە و تا ناوەڕاستی هەفتە دەست بە دابەشکردنی دەکەین."

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "پێشتر، هەموو مانگێک 453 ملیار دینار هاتووە، بەڵام زانیارییان هەیە ئەم مانگە بۆ زیاتر لە 500 ملیار بەرزببێتەوە."

پێشتریش، سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاندبوو ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەڕمی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راگرتووە (بلۆک) کردووە و رێگە بە هەرێم نادرێت ئەو پارەیە بۆ دابەشکردنی موچە بەکاربهێنێت و بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتوە.

تائێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی دابەش نەکردووە و فەرمانبەرانیش زیاتر لە 20 رۆژە موچەیان وەرنەگرتوە.


PM:10:57:24/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 36420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت