هاتوچۆی كۆیه شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایتیی هاتوچۆی كۆیه شۆفێرانی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری ئاگادار كرده‌وه كه رێگای هه‌یبه‌ت سوڵتان – چنارۆك قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایتیی هاتوچۆی كۆیه رایگه‌یاندووه " شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه لە رۆژی یەک شەممە واتا26-4-2020 رێگای ھەیبەت سوڵتان چنارۆک قەدەغەدەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ھاتوچۆ تەنھا بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە بار بۆ ناو سنوری شارەوانیی کۆیە دەگوازنەو و بەپێچەوانە سزای دارایی ئه‌و شۆفێرانه دەدرێت كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
PM:10:46:24/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت