كه‌عبه‌یان دروست كرد و هوتافیان دژی كۆرۆنا كێشا
وێستگه نیوزـ
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر موجهسهمێكان له‌شێوه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست كر و به شه‌قامه‌كانیدا گێڕایان و هوتافیشیان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كێشا.
میسرییه‌كان كه به ده‌وروبه‌ری موجه‌سه‌می كه‌عبه‌دا ده‌سوڕانه‌وه و به هوتافی "الله اكبر"ه‌وه ده‌یانویت "كۆرۆنا بوونی نییه"، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی زۆرێك له میسرییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ولاته‌ش ژماره‌یه‌ك له رێكخه‌رانی ئه‌و رێپێوانه‌یان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مه دووه‌مجاره خه‌ڵكی شاری ئه‌سكه‌نده‌ره ده‌بنه مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی هاوڵاتیانی دیكه و له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناشدا خه‌ڵكی ئه‌و شاره هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ رزگاربوون له ڤایرۆسه‌كه دوعایان له كۆرۆنا كرد.
PM:04:38:24/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت