شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه له‌هیچ شارێكی كوردستان رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێ به‌جێ ناكرێت و پێشبینی ده‌كات ژماره‌یه‌كی تری تووشبوو له‌هه‌رێم تۆماربكرێت.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ئێستادا جیهان باسی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن. به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه شه‌پۆلی دووه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان به‌خراپی ده‌دات و ژماره‌یه‌ك تووشبووی تر تۆمار ده‌كرێت و "ئه‌گه‌ری مردنی ژماره‌یه‌كیش له‌ئارادایه".
سه‌رچاوه‌كه ڕه‌خنه‌ی له‌كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه"به‌رپرسان خۆیان وه‌ك پاڵه‌وانی فریاد ڕه‌س نیشانئه‌ده‌ن، واده‌زانن كێ زوتر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شكاند ئه‌وه براوه‌یه، ئه‌سڵه‌ن باش له‌مه‌سه‌له‌كه نه‌گه‌یشتوون".
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته نوێیه‌دا سه‌رچاوه‌كه وتی"ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسی شه‌پۆلی دووه‌هه‌م ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ووڵات و ناوچه‌نه‌ی كه پێیانوایه ڕزگاریان بووه له‌م په‌تایه".
PM:05:43:23/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 84072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت