تهحهداكهی هه‌یفا وه‌هبی
وێستگه نیوزـ
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یام و ته‌حه‌دایه‌ی كه به‌ناوی (#trainwiththeelders – له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كان وه‌رزش بكه‌ن) بڵاویكرده‌وه، هه‌یفا وه‌هبی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی، یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا و له‌گه‌ڵ دایكه به ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌ستی به وه‌رزش كرد.
هه‌یفا وه‌هبی داوایكردبوو كه هاوڵاتیان له‌كاتی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا له ماڵه‌وه به به‌شداریی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له وه‌رزش دا نه‌برێن تا پارێزگاری له ته‌ندروستیی خۆیان بكه‌ن.
له‌سه‌ر وه‌رزشه‌كه‌ی خۆی و دایكیشی نوسیویه‌تی "وه‌رزش له‌گه‌ڵ دایكم پڕه له وزه و خۆشه‌ویستی و پێكه‌نین".
هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لەدایکبووی ساڵی 1976ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی "مەحرونە" لە باشوری لوبنان، دایکی میسریە و لە باوکی جیابۆتەوە و خاوەنی سێ خوشکە، یەکێکیان دوژمنی سەرسەختی هەیفایە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە خەڵاتەکەی لێسەندرایەوە.
AM:11:56:21/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت