9 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر چاكبوونەوە


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی 9 تووشبوی دیكەی كۆرۆنای راگەیاند..

د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، 9 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۱۳٤) كەس.

بەهۆی باشبوونی دۆخی كۆرۆنا لەكوردستان، چەند رۆژێكە دوكان و بازاڕەكان كراونەتەوە.




PM:05:39:20/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت