یەكەم زانكۆی ئەهلی خوێندنی ئەلكترۆنی دەست پێدەكات


وێستگە نیوز-

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاریدا لەسبەینێوە 21ی نیسانی 2020 بەشێوەی ئۆنلاین (پاڵپشتیكار) دەست بەپڕۆسەی خوێندن بكاتەوە.

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی هەردوو كۆبوونەوەی ژمارە (3) و (4)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە ئامادەكاریی زانكۆكان بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار)، هەروەها پشتبەست بە رێگەپێدانی ئەنجومەنی وەزارەت بە دەستپێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی پاڵپشتیكار بەشێوازی ئەزموونی لەلایەن زانكۆكانەوە كۆبوونەوەی ژمارە (5)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێكەوتی (١٨\٤\٢٠٢٠) بەمەبەستی پاراستنی پرۆسەی خوێندنی (٢٠١٩\٢٠٢٠)، كە تێیدا هاتووە: (بۆ دڵنیایی زیاتر لە سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە و هەڵسەنگاندنی میكانیزم و ئامادەكارییەكان زانكۆكان سەربەستن كە لە ئێستادا بە شێوازی ئەزموونی ئەم خوێندنە دەست پێبكەن).

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەنجومەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٠/٤/١٩ بڕیاریدا پاش تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بە شێوازی ئەزموونی لە ڕۆژی سێششەممە دەستبكات بە جێبەجێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی پاڵپشتیكار لە سەرجەم بەشەكانی زانكۆ لەگەڵ رەچاوكردنی رێنماییەكانی وەزارەت سەبارەت بە تایبەتمەندی وانە پراكتیكیەكان.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 26ی شوبات دەوامی لەقوتابخانە و خوێندنگە و زانكۆكان راگرت.



PM:05:13:20/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو