گۆڕان بۆ پابەندیی لەكۆرۆنا پەیامێك ئاڕاستەی حكومەت دەكات


وێستگە نیوز-

بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بەپێویستی دەزانن رێوشوێنە تەندروستیەكان بەشێوەیەك بێت كە رەچاوی بژێوی و كاری ئەو هاوڵاتی و دوكاندارانە بكرێت كە بژێویان ژیانیان لەسەر كاری رۆژانە و پڕۆژەی بچوكە.

د.دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ خانەكەیان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، پێزانیی بۆ رۆڵ و ئەركی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێییەكان دەربڕی كە لەماوەی رابردودا لە ئەركدا بوون بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای (كۆڤید19) و ئەو كۆمەك و بەخشینانەش بەرز دەنرخێنێ كە بۆ خەڵكی هەژار و دروستكردنی نەخۆشخانە و پێداویستیە پزیشكیەكانی خەڵك و دەزگاكانی حكومەت كراون.

ناوبراو روونیكردەوە، بەپێویستی دەزانن رێوشوێنە تەندروستیەكان بەشێوەیەك بێت كە رەچاوی بژێوی و كاری ئەو هاوڵاتی و دوكاندارانە بكرێت كە بژێویان ژیانیان لەسەر كاری رۆژانە و پڕۆژەی بچوكە.

پەیوەست بە جموجۆڵی داعش لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، د.دەرباز ئاماژەی بەوەكردووە ئارامی ئەو ناوچانەی ماوەیەكە بەهۆی جموجۆڵی چەكدارانی داعشەوە تێكچوە و كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك دروستكردوە، ئەوان بەپێویستی دەزانن چارەسەری ئەمنی و گرتنەبەری رێكار و میكانیزمی گونجاو بدۆزرێتەوە لەپێناو پاراستنی ژیان و سەقامگیری خەڵكی ئەو ناوچانە.


PM:04:05:20/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت