نێرگز به‌رنامه‌ی خۆی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئاشكرا كرد
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایگه‌یاند،له مانگی رەمه‌زاندا به‌رنامەیەكی خێرخوازی پێشكەش دەكات و هاوكاری لێقەوماوانی كەركوك دەكات.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك بە بەرنامەی میوانی رەمەزان دەبینە میوانی ماڵەكان و هاوكاری بەسەر 30 خێزانی كەمدەرامەت و هەژاری كەركووك دابەش دەكەن، كە پڕۆژەكە پڕۆژەیەكی گەورەیە بۆ ئەو خێزانانەی بەرنامەكە بەسەریان دەكاتەوە.
له باره‌ی سپۆنسه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی، نێرگز وتی: "كۆمەڵێك كۆمپانیا‌و كەسایەتی خێرخوازی كەركوك و كوردستان لەبەرنامەكەماندا هاوكاری كەسانی كەمدەرامەت و هەژار دەكەن و ماڵەكانیان ئاوەدان دەكەنەوەو پێداویستی خواردن و ناوماڵیان بۆ دابین دەكەن".
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه ساڵی رابردوو له رێگه‌ی ئه‌وقافی كه‌ركوكه‌وه، مووچه‌ی ساڵێكیان بۆ 30 ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت دابینكرد.
AM:09:45:20/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 10240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت