به وێنه‌و ڤیدیۆ.. به‌شێك له دوكان و ماركێته‌كانی ناوبازاڕی سلێمانی كرانه‌وه
كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی ناوبازاڕی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
دوای زیاتر له مانگێك له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕ و دوكانه‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ قۆناغێكی تری ژیان له سلێمانی ئاسایی كرایه‌وه و هاوڵاتیان دوكانه‌كانیان كرده‌وه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی نیسان، رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌له چوارچێوه‌ی قۆناغه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیان له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به‌شێكی دوكانه‌كانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییان دوكانه‌كانیان كرده‌وه.
په‌یامنێره‌كه‌ی وێستگه نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ته‌نها رێگه به هاوڵاتییان ده‌درێت به‌پیاده بچنه بازاڕه‌وه و پێداویستییه‌كانیان بكڕن، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش بۆ ناوبازاڕ به‌هه‌موو شێوه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه، هه‌روه‌ك بازاڕه‌كانیش داخراون، ئه‌مڕۆ جارێكی تر ژیان ئاسایی كرایه‌وه.
كردنه‌وه‌ی به‌شێك له دوكانه‌كانی ناوبازاڕی شاره‌كان دوای ئه‌وه‌دێت، كه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌می كردووه، له به‌رانبه‌ردا چاكبوونه‌وه‌كان زیادیان كردووه، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 23ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامه.
هــ. ر
AM:11:30:19/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت