ئارێز عهبدوڵا: پارتی ھەمیشە ئەو سەنگەرانە قایم دەکات کە لە شەڕی ناوخۆ بەرامبەر یەکێتی ھەیبوو
وێستگه نیوزـ
ئارێز عهبدوڵا، ئهندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان راگهیاند كه پارتی ھەمیشە ئەو سەنگەرانە قایمدەکات کە لە شەڕی ناوخۆ بەرامبەر یەکێتی ھەیبوو، پارتی دەڵێت "جێگیرکردنی ھێز بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنایە، ئایا ئۆتۆمبێلی سەربازی حەقی چییە بەسەر کۆرۆناوە"
لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، "لەمەودوا یەکێتی سازش لە ھیچ مافێکی خۆی ناکات بۆ پارتی و خاوەنی بڕیاری خۆی دەبێت، چونكه پارتی وا بیر دەکاتەوە کابینەی حکومەت دەبێت خۆی بەڕێوەی ببات بە تەنھا و لایەنەکانی تر پشتگوێبخات و پارتی رازی نییە ئێمە بچینە چیای قەرەچوغ ھەتا شەڕی داعش بکەین، چونکە بە سنوری خۆی دەزانێت".
وتیشی "گرژییەکانمان لەگەڵ پارتی لەسەر زینی وەرتێ نییە، بەڵکو لەسەر چەندین پرسی ھەڵواسراوی ترە و تێناگەین بۆ پارتی ھەمیشە ئەو سەنگەرانە قایمدەکات کە لە شەڕی ناوخۆ بەرامبەر یەکێتی ھەیبوو." وتیشی، "پارتی دەڵێت جێگیرکردنی ھێز بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنایە، ئایا ئۆتۆمبێلی سەربازی حەقی چییە بەسەر کۆرۆناوە؟"
ئارێز عەبدوڵا باسی لەوەشکرد "ناکرێت سەرۆکی حکومەت بە ئەقڵیەتی حزبی بیربکاتەوە و دەبێت دەوڵەتدارانە بیربکاتەوە و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبێت ھێز بجوڵێنێت نەک سەرۆکی حکومەت."
ئهو ئهنامهی سهركردایهتی یهكێتی وتهیهكی ئهردۆغانی بهبیری هێناوهیهوه وتی "دەبێت ئەوەمان لە بیربێت کە ئەردۆغان وتی کەرکوک و موسڵ و ھەولێر دەبێت بگەڕێنەوە باوەشی تورکیا و زانیاریم ھەیە تورکیا بەرنامەی ھەیە ھەتا پشێووی لە زینی وەرتێ بنێتەوە بۆ کورد".
هۆشداریشی دا و وتی"ھیچ قۆناغێک وەکو ئەمڕۆ بۆ ھەرێمی کوردستان مەترسیدارتر نییە بارەگایەکی یەکێتیمان دانا لە مەسیف کەچی پارتی لایبرد و رێگەی نەدا و فەرمانبەرێک داوای گواستنەوەی راژەی کردبوو لە سۆران بۆیان جێبەجێ نەکرد ھەتا بوو بە پارتی ئینجا بۆیان کرد."
زیاتر لە 20 ڕۆژە ململانێی سەربازی لە نێوان پارتی و یەکێتی و پەکەکە لەناوچەکەدا دروستبووە و هەر سێ حیزب بارەگای سەربازیان لەبەرامبەر یەکتری داناوە، پارتی و یەکێتی بە راگەیەندراوی جیاجیا لەبارەی ئەو هێزەوە هێرشیان کردووەتەسەر و وەڵامی یەکتریان داوەتەوە.
PM:10:19:18/04/2020
ئهم بابهته 3112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت