كوتله‌یه‌كی شیعه به نهێنی ناوی وه‌زیر به كازمی ده‌دات و پێشی ده‌ڵێت پشك پشكێنه مه‌كه
وێستگه نیوزـ
لیژنه حه‌وتقۆڵی كه به هاوپه‌یمانیی ماڵی شیعه ناسراوه ئاشكرایكرد یه‌كێك له كوتله شیعه‌كان داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات خۆی له پشك پشكێنه به‌دوور بگرێت، له‌ولاشه‌وه ناو بۆ كابینه‌كه‌ی به نهێنی كاندید ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانیی ماڵی شیعه‌كان رایگه‌یاند چه‌ند كوتله‌یه‌كی شیعه‌ی قه‌باره بچوك هه‌ن به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی كاندیده‌كانه‌وه، ناو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زارته‌كانی دیكه ده‌ده‌ن به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.
وتیشی، له كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌ر ئه‌و كوتلانه‌ن داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن كابینه‌كه‌ی پشك پشكێنه‌ی تێدا نه‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند تیمێكی حكومیی ده‌وێت كه به‌توانا و بێگه‌ر بێت و بتوانێت روبه‌ڕوی قه‌یرانه‌كان ببێته‌وه و وڵات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات.
PM:09:58:18/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت