قایمقامی سلێمانی وردەكاری كردنەوەی بازاڕەكانی ئاشكراكرد


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، لەسبەینێوە بازاڕەكانی سلێمانی لەكاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە دەكرێنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و وەك كارئاسانیەك بۆ بژێوی ژیانی كاسبكاران و هاوڵاتیان  لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، كردنەوەی ئەو دوكانانە لەژێر چاودێریەكی توندی تەندروستیدا دەبێت و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەرێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی و هۆكاربێت بۆ بەریەككەوتن و كۆبونەوەی هاوڵاتیان، سەرباری ئەوەی شوێنەكەی دادەخرێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە.

قایمقامی سلێمانی وتی "لە دوای كردنەوەی دوكان و شوێنەكانی پێداویستی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكانی سلێمانی, لەسبەینێوە بەرەچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران لە كاتژمێر 6 بەیانی بۆ 5 ئێوارە رێگە بە كردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاڵاتیان لە نێو بازاڕی شاری سلێمانی و ناوچەكانی پیشەسازی دەدەین".




PM:07:19:18/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت