دز دەچێتە سەر ماڵێك و خاوەن ماڵەكەش گیان لەدەست دەدات


وێستگە نیوز-
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەقەزای كفری دز چۆتە سەر ماڵێك، بەڵام خاوەن ماڵەكە بەهۆی كاریگەری رووداوەكە جەڵتە لێی داوە و بۆتەهۆی گیان لەدەستدانی.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە قەزای كفری بەمەبەستی دزیكردن تۆمەتبارێك چۆتە سەر ماڵی هاوڵاتیەك، پاش ئاگاداربوونەوەی خاوەن ماڵ تۆمەتبار لەشوێنی ڕوداوەكە هەڵهاتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، یەكێك لەئەندامانی خێزانی ماڵەكە كە پیاوێكی بەتەمەنە بەناوی كەریم خەڵەف عەباس، تەمەن 70 ساڵ بەهۆی كاریگەری ڕوداوەكە لەسەری جەڵدە لێی داوە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوای لێكۆڵینەوە پۆلیسی قەزای كفری توانیان تۆمەتبار بناسنەوەو دەستگیری بكەن، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 و 405 بەندكراوە.


PM:01:23:17/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 16596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت