جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێم نییه
جه‌بار یاوه‌ر
وێستگه نیوز ـ
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ هێزێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، ده‌شڵێت: "هه‌موو هێزه‌كانمان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندان و به‌گری ده‌كه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی حه‌فته‌ر له لیبیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناسنامه‌ی كه‌سێكی خسته‌ڕوو رایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه كورده و له شاری هه‌ولێره‌وه له لایه‌ن هێزێكی كوردی راهێنانیان پێیكراوه و هاتونه‌ته لیبیا له‌وێ شانبه‌شانی هێزه‌كانی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ هێزێكمان نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ركی پێ سپێردرابێت، چوارده لیوامان هه‌یه، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هێڵه‌كانی به‌رگری هه‌ر له ناوچه‌كانی خانه‌قینه‌وه تا ره‌بیعه، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش له ئه‌ركدان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش، واته كه‌یسمان نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێم ئه‌ركی پێ سپێردرابێت".
یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "مه‌سه‌له‌ی هێزه‌كانی رۆژ، به‌شێكن له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئه‌وان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن كه فه‌رمانده‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی-یه، كه من له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌وانیش هیچ هێزێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ركدا بێت و هه‌موو هێزه‌كانیان له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه".
وتیشی: "دیاره وه‌ك خۆتان ده‌زانن هه‌ندێكجار لێدوان ده‌درێت راست ده‌بن یا ناڕاست ده‌بن، زۆرجاریش هه‌یه لێدوانه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان له عیراقدا به‌شێوازێكی گشتی یا له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی تۆمه‌تباركردن ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت له‌گه‌ڵییان".
ئه‌مینداری گشتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه هیچ هێزێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت: "دوورنیه ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه لایه‌نگری له‌توركیا ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان كوردن ره‌نگه ئه‌وانه‌یان بردێبت بۆ لیبیا، به‌ڵام ئه‌وان به پێشمه‌رگه ده‌یانناسێنن، هێزی پێشمه‌رگه ئێستاش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ناسراوه به‌و هێزه‌ی یه‌كه‌م هێز بوو به‌ره‌نگاری داعش بوو، قاره‌مانێتیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئاشكرایه له‌و ڕوه‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌نیاز نین سكاڵا تۆمار بكه‌ن یا داوای روونكردنه‌وه له هێزه‌كانی سوریا (وه‌ك خۆت وتت) یا حه‌فته‌ر بكه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه؟
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت" ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و ناكۆكیه‌نه‌وه نیه كه له‌لیبیادا هه‌ن، مه‌سه‌له‌ی لێدوان ده‌یان لێدوان هه‌یه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌چه‌نده گرنگی هه‌یه، ئه‌م لێدوانه‌ی وای وت له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بیكه‌نه هه‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵكو ئه‌م لێدوانه وته‌بێژی كۆمه‌ڵێكی چه‌كدار كه تا ئێستاش له‌ناو لیبیا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌ر كۆمه‌ڵه و میلیشیایه‌كی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موومان ده‌زانین دۆخی لیبیا چۆنه، بۆیه ئه‌وه‌نده لامان گرنگ نیه، مه‌سه‌له‌ی ناوهێنانی كورد زۆرجار هه‌یه له زۆر بۆنه‌دا له‌توركیا، سوریا و عیراق زۆرجار ناو هێنراوه ، بۆیه ئه‌و لێدوانه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه نیه تا ئێمه بیخه‌ینه "قاڵبی سكاڵا و سكاڵا كاری"، جه‌بار یاوه‌ر وای وت.
ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیكرد به (لیوا عه‌زیز وه‌یسی) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ی لێدوان نه‌بوو، به‌ته‌نها وتی: "جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ ده‌توانێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانن ئه‌وه تۆماربكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌فته‌ر راست نیه و بێ بنه‌مایه له 100% من به‌رپرسیارێتی ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆم هه‌ڵده‌گرم هه‌م بۆ ئێستا هه‌م بۆ مێژوو ".
AM:11:12:16/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت