بۆ پرسه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و موچه‌، حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ چوارشەممە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ یان هەڵگرتنی قەدەغە و پرسی موچه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات.

بڕیاره‌ کۆبونەوەی ئەمڕۆ هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی پێشوو بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس به‌رێوه‌بچێت كه‌ تایبەتە بە هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر بەردەوامی و درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ یان کۆتاییپێهێنانی ده‌كات کە سبەینێ وادەکەی کۆتایی دێت.

بڕیاریشه‌ بەشێکی‌ دیکەی‌ کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی‌ دۆخی‌ دارایی ئێستای‌ هەرێم و موچە و چارەنووسی دەوامی‌ فەرمانگەکان بکرێت.

لە 10ی نیسانی 2020 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی تا 16ی نیسان درێژكرده‌وه‌ و دەسەڵاتیشی دا بە پارێزگا و ئیدارە خۆجێییه‌کان بڕیار لەبارەی ڕێوشوێنەکانی مۆڵەتدان بە خاوەنکارەکان بدەن.


AM:11:27:15/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت