کۆرۆنا..کارمەندانی تەندروستی چوار داواکارییان دا بە حکومەت
وێستگه نیوزـ
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كانه‌وه كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ریزی پێشه‌وه‌یان گرتووه، له‌پای ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش كه توشی ده‌بن، چوار داواكارییان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له داواكارییه‌كه‌یدا، لقی سلێمانیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی كوردستان رایگه‌یاندوه " له وڵاتانی دراوسێ و جیهانیشدا حكومه‌ت و هاوڵاتیان به چه‌ندین شێوه پێ‌زانین بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان و فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌بڕن و له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه پاداشت ده‌كرێن".
سه‌ندیكای ناوبراو داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییانه بكه‌ن:
1- دابینكردنی زه‌وی بۆ به‌شداربووانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و شوێنانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
2- پێدانی سوپاس و پێ‌زانین و پێشخستنی ساڵی خزمه‌تیان بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
3- دامه‌زراندنی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه به‌بێ به‌رامبه‌ر ساڵانێكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ئێستا له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا پێشه‌نگن.
4- دابینكردنی هاوكاریی دارایی بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربوانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
AM:10:39:15/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت