كه‌ركوك.. تووشبووێكی ديكه‌ى كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له کەرکوک گیانی لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2020، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوردە و تەمەنی 65 ساڵه گیانی لەدەستدا.
ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە کەرکوک بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تا ئێستاش 16 توشبوو چاکبوونەتەوە و شەش توشبووش لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
هــ. ر
AM:08:43:12/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت