ته‌نها له یابان ئاهه‌نگی ده‌رچووان به رۆبۆت
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له جیهاندا، زانكۆیه‌كی ووڵاتی یابان ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكاره‌كانی له ڕێگه‌ی ڕۆبۆته‌وه ئه‌نجامدا.
وه‌ك ئاشكرایه له زۆرێك له ووڵاتانی جیهاندا ڕێگری له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌شه‌نه نه‌كات. هه‌ر بۆیه زانكۆیه‌كی یابانی بڕیاریدا خوێندكارانی دوایین قۆناغ له ئاهه‌نگی ده‌رچوون بێبه‌ش نه‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئاهه‌نگێكدا رۆبۆتی جوڵاویان به‌كارهێنا به‌جۆرێك كه هه‌ر ڕۆبۆتێك نوێنه‌رایه‌تی خێندكارێكی ده‌كرد.
وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره هه‌ر ڕۆبۆتێك شاشه‌یه‌كی پێوه‌یه كه خوێندكاره‌كه له ماڵه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و پاشان له ڕێگه‌ی كامێرای ئامێره زیره‌كه‌كه‌یه‌وه ده‌مووچاوی له شاشه‌ی رۆبۆته‌كه‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. جگه له‌وه خوێندكاره‌كه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی ڕۆبۆته‌كه بكات و به‌كاری بهێنێت بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆبۆتێك جلوبه‌رگی تایبه‌ت به ئاهه‌نگی ده‌رچوون و ته‌نانه‌ت كڵاوه‌كه‌شیان له‌سه‌ركراوه.
سه‌ره‌ڕای نامۆیی ئاهه‌نگه‌كه، به‌ڵام (كازوكی نامۆرا)ی نوێنه‌ری زانكۆ یابانیه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكدا هیوای خواست كه زانكۆكانی دیكه‌ش چاو له‌م ئه‌زموونه بكه‌ن له‌م بارودۆخه‌دا تاوه‌كو ڕێگری له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
شایه‌نی باسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 114 حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تۆكیۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته تۆماركران و پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020یان ڕاگه‌یاند.
هــ. ر
AM:10:32:11/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت