ته‌ندروستیی هه‌ولێر رونکردنەوەیەك له‌سه‌ر ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیشوازیكردن له‌ توشبوانی كۆرۆنا، 92 نه‌خۆش هه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا نییه‌، كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: دوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازی کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا 92 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر بەی هەرەزۆریان جێگیرە وە هیوادارین تا تەواوبوونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ رۆژانە چاودێریی پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمووئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی.

له‌ رونكرده‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لەبوونی ئەم نەخۆشیە بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە کە هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە تووشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە."

ده‌شڵێت "بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە و دوپاتی دەکەینەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبوونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات."


PM:04:10:10/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو