پزیشكێكی سلێمانی: پرسه‌كه‌ی هه‌ولێر نه‌بوایه ئێستا زه‌نگی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا لێده‌درا
د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی زانكۆی سلێمانی پێی وایه كه ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌ی هه‌ولێر نه‌بوایه، ئێستا زه‌نگی كۆرنترۆڵكردنی كۆرۆنا لێده‌درا و پێشبینیش ده‌كات تا كۆتایی ئه‌م مانگه كه‌ره‌نتینه به‌رده‌وام بێت.
له وتوێژێكدا كه ژیار محه‌مه‌د، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكای سازی كردووه، د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی، ڕاوێژكاریی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆریی هه‌وا له كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی وتی:" ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌یه‌ی هه‌ولێر نه‌بوایه، ده‌توانم بڵێم ئێستا ئێمه زه‌نگی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیه‌كه‌مان لێ ده‌دا".
وتیشی: "به‌بۆچونی من تا 25 و26 مانگی 4 به‌شێوه‌یه‌ك كواره‌نتینه به‌رده‌وام بێت و یارمه‌تی خه‌ڵك بدرێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان واته وا له خه‌ڵك نه‌كه‌یت كه بێزار بێت و نابێت وه‌زاره‌تی دارایی به هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی كۆرۆنا و كواره‌نتیین بكات به بیانو بۆ پێنه‌دانی موچه".
"به‌وته‌ی پزیشكی ناوبراو مه‌ترسیی كۆرۆنا هه‌ر ماوه و وتی"به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م دۆخی كوردستان وه‌ك ئه‌وروپای لێبێت، ئه‌گه‌ر ئێمه دۆخه‌كه‌مان وه‌كو ئه‌وروپای لێ بێت ده‌توانیین هاوكێشه‌كه هه‌ڵبگێڕینه‌وه"، پێشبینشی بۆ كۆتای كۆرۆنا كرد ئه‌وه بوو كه "له‌كۆتایی مانگی 4 یان سه‌ره‌تای مانگی 5یش، شایی ده‌گێڕین ئه‌گه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وامبین."
سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی دوای كۆنترٍۆڵكردنی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ، د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر من حكومه‌تی كوردی بم نایه‌ڵم یه‌ك فڕۆكه هه‌ستێت و وه بێته‌وه كوردستان هه‌تا یه‌ك كه‌یس مابێت له جیهاندا." "
پزیشكه‌كه‌ی شاری سلێمانی باسی له باری ته‌ندروستیی ئێستای توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێم كرد و ئاشكرایكرد كه له 90% ی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون له‌كوردستان نه‌خۆشیه‌كانیان زۆر ساده‌ن، وتیشی "هیچ ده‌رمانێكی نوێ له‌سلێمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
PM:12:53:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 17160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت