سائیرون: به‌پێی به‌ڵێنه‌كان پشتیوانی له كازمی ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ئیئتلافی سائیرون رایگه‌یاند كه پشتیوانیكردنیان له مسته‌فا كازمی به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بێت كه ده‌یدات و وتی دژی هیچ كه‌سێك نین.
بورهان مه‌عموری، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی سائیرون كه موقته‌دار سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "دژی هیچ كه‌سایه‌تی و ناوێك نه‌بووه كه پێشتر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردراوه.
ده‌شڵێت كه ره‌وتی سه‌در ناوی كه‌سه‌كانی به‌لاوه گرنگ نییه و به‌پێویستی ده‌زانێت كابینه وزارییه‌كه‌ی حكومه‌تی نوێ به‌و جۆره بێت كه پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه پشتیوانیكردنیان له مسته‌فا كازمی به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بێت كه ده‌یدات و نابێت كازمی بكه‌وێته ژێر فشاری حزب و كوتله سیاسییه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی له نێویاندا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، پێشوازی له مسته‌فا كازمی كرد.
راسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، دوای ئه‌وه هات كه هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌دنان زورفی له راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كشایه‌وه.
PM:04:20:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت