وهزارهتی تهندروستی ژمارهیهك توشوبووی تری ڕاگهیاند
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و بەرکەوتەی توشبووی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران."
روونیشیکردووەتەوە، "هەموویان ئەندامی یەک خێزانن (دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن) دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان، بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن."
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی، توشبوونی 14 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند کە زۆربەیان بەرکەوتەی توشبووەکانی دوو پرسەکەی گەڕەکی کارێزانن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا بۆ 309 کەس بەرزکردەوە، لەو ژمارەیە، 119 کەس چاکبوونەتەوە و چوار حاڵهتی گیان له دهستدانیش تۆمار كراوه.
هــ. ر
PM:03:45:08/04/2020
ئهم بابهته 13644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت