فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بون، هاوكات پێنج كه‌سیش كه هه‌ڵگری كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون له‌شاری به‌سرا گه‌یشتوه‌ته 57 توشبو، هاوكات، 15 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره رایگەیاندوە، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گه‌یشتوه‌ته 57 توشبو، هاوكات، 15 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، 80 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له پارێزگای واست به‌میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندوه، "له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنیانه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی له به‌غداد كراون، شه‌ش توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
PM:03:03:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه