پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی بۆ دوو شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كوڵه‌جۆ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پارێزگاری سلێمانی پرسه‌ و ماته‌مینیی پارێزگای بۆ شه‌هیدبوون دوو پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا له‌ كوڵه‌جۆ شه‌هید بوون.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، "پرسەو ماتەمینیی پارێزگای سلێمانی بۆ شەهیدبوونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان کاکە ئیسماعیل فارس بانیشاریی و کاکە سورکێو ڕەشید کوڵکنیی، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا، لە کوڵەجۆ؛ ڕادەگەیەنین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بەهەموومان ببەخشێت."

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عیراق كردوه‌، "کۆتایی بەم بۆشاییە ئارامییانە بهێنن و ناوچەکە لە هەموو ئەم هەڕەشە بەردەوامانە پاکبکەنەوە" و هاوكات ئومێدی چاکبونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواستوه‌.

دوێنێ شه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر لیوای‌ پێنجی‌ شاره‌زور له‌ ناحیه‌ كوڵه‌جۆ و له‌ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

داعش هێرشه‌كه‌ی‌ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ لیوای‌ پێنجی‌ شاره‌زور كرد و له‌ئه‌نجامد دوو پێشمه‌رگه‌ له‌و لیوایه‌ به‌ ناوه‌كانی سوركێو و ئیسماعیل شه‌هید بوون كه‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی شاره‌زورن.


AM:10:48:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت