یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
وێستگه نیوز-
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی پێنج خاڵیی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كرد و له خاڵێكدا "ئارامی و دان به‌خۆداگرتن" به‌پێویست ده‌زانێت و ده‌ڵێت روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی هه‌مووانه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەژێر دروشمی (خۆپاڕێزی باشترە لە چارەسەری) رێنمایی هاوڵاتیانی كردوه و پەیامێکی پێنج خاڵی تایبەت بە هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه.
په‌یامه‌كانی یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێت"1- پێویستە دان بەخۆدا بگرین و بەئارامی و هیممەت بەرزی و ئومێدەوە لە ئایندە بڕوانین، 2- زۆر گرنگە ماوەی مانەوەمان لە ماڵ بکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو رامان و راستکردنەوەی نیەت و کردارمان لەگەڵ خوای گەورە."
له په‌یامی سێیه‌میشدا یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان راگه‌یاندوه "لەم کاتەدا وەک هەڵمەتێکی رۆحی و ئیمانی پێویستە بەردەوام نزای خێر بۆ سەلامەتی و دەفعی بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر کوردستان بکەین"، 4- "رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شه‌و پێویسته هەمووان هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخ"، "5- جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستی‌و ئه‌منی و ئیداریه‌كان ئەرکێکی هەرە پێویستی ئەم قۆناغەیە."
AM:09:54:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت