رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كاركردنی كارگه و عه‌لوه و گۆشتفرۆشی له سلێمانی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردن له كارگەی خواردنی مرۆڤ و كارگەكانی ئالیكی ئاژەڵ و پەلەوەر و كارگەكانی ئاو و كاركردنی عەلەوەی سلێمانی كردنه‌وه‌ی دوكانی فرۆشتنی گۆشت بڵاوكرده‌وه.
مەرج و رێوشوێنەكانی كاركردن لە كارگەی خواردنی مرۆڤ و كارگەكانی ئالیكی ئاژەڵ و پەلەوەر و كارگەكانی ئاو
1.پێویستە كارگەكان تۆماركراوبن و خاوەنی مۆڵەتی فەرمی كاركردن بن .
2.گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی و تەندروستی لە رشاندنی كارگەو ئوتومبێلەكانی كارگەو هەروەها پاك و خاوێنی و بەكارهێنانی "كڵاو دەستكێش و دەمامك" و گرتنەبەری سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی .
3. بەشێوەی گەڕۆك "Dleviry" خۆراكی ئامادەكراو بگەیەندرێتە ماركێت و شوێنەكان و پڕۆژەكان.
4.كاتی هاتووچۆی كارمەندەكانیان لە كاژمێر " 8بەیانی بۆ 6 ئێوارە" دەبێت, واتە لە پێش 8 بەیانی و دوای 6 ئێوارە هاتوچۆ كردنیان رێگەپێدراوە.
رێنمایی تایبەت بە شێوازی نوێی كاركردنی عەلوەی سلێمانی
1. له‌لایه‌ن سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هاوكاری قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ومه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی ده‌رگاكانی هاتنه ناوه‌وه و چوه‌نه ده‌ره‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكرنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌كه‌وتن.
2. دابینكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له خواره‌وه و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌وزه و میوه هاورده ده‌كه‌ن یان ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن، ئه‌و گۆڕه‌پانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای عه‌لوه دیاری بكرێت.
3. ته‌نها رێگه بدرێت به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌پێی قه‌باره‌كانیان كه ته‌نها قه‌باره‌ی (كه‌نته‌ر، كیا و پیك ئاب).
4. دانانی خاڵی رشاندن به‌ماده‌ی فێركۆن له ده‌رگاكانی هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان كه به بار ده‌هێنن له مه‌رزی باشماخه‌وه و رشاندنی عه‌لوه رۆژانه به‌ماده‌ی ڤێركۆن.
5. دانانی مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشی ناوخۆ له عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هیچ شێوه‌یك رێگه به‌هیچ خاوه‌ن قاتع و كاسب و كرێكار و شۆفێرێك نه‌درێت به به‌بێ ماسك و ده‌ستكێش بچێته عه‌لوه.
6. كاته‌كانی كاركردنی عه‌لوه‌ی سلێمانی و كردنه‌وه‌ی له‌كاتژمێر (4)ی به‌یانی بۆ (1)ی نیوه‌ڕۆ بێت و رێگه‌نه‌درێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی عه‌لوه بازرگانی سه‌وزه و میوه بكرێت.
7. ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌قاڵانه‌ی به‌شێوه‌ی گه‌ڕۆك (DELIVARY) به ئۆتۆمبێل سه‌وزه و میوه ده‌فرۆشن پێویسته ره‌چاوی ئه‌م جاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
أ- پێوسته فرۆشیار ماسك و ده‌ستكێش بپۆشێت و سه‌روزه ومیوه‌كانی كیلۆ كیلۆ كردبێت و ئاماده‌ی بكات بۆ فرۆشتن و سه‌وزه و میوه‌ی جوان بگاته كیسه‌كان و و ئه‌گه‌ر سه‌وزه و میوه‌ی خراپی فرۆشت رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
ب- پێوسته ماسك و ده‌ستكێشی ئیحتیاتی پێبێت بۆ كڕیاره‌كانی.
8. ده‌رباره‌ی دوكانی به‌قاڵ و سه‌وزه فرۆش و میوه فرۆش له سۆپه‌ر ماركێت و مینی ماركێته‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت.
أ- دانانی به‌ربه‌ست یان شریتی خۆپارێزی تا هیچ كرڕیارێك بۆ سه‌وزه ومیوه كڕین نه‌چێته سه‌ر سه‌وزه و میوه‌كه.
ب- خاوه‌نكار و دوكاندار و كرێكاره‌كانی ماسك و ده‌ستكێش بپۆشن.
ت- دوكاندار پێوسته سه‌وزه ومیوه‌كانی كیلۆ كیلۆ كردبێت و ئاماده‌ی بكات بۆ فرۆشتن و دانانی ده‌ستكێش و پاكژكه‌ره‌وه و ماسكی ئیخحتیات له دوكانه‌كه‌ی
پ- پێویسته سه‌وزه و میوه‌ی جوان بفرۆشێت به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
ج- به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه رۆژی دوجار بۆ رشاندنی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی .
به‌م شێوه‌یه كۆتایی به میكانیزمی رێكخستنه‌وه‌ی عه‌لوه هات، تێبینی: باجی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی رێگه‌ی پێبدرێت بۆ كاركردن و هاتوچۆكردن.
رێنماییه‌كانی كردنه‌وه‌ی دوكانی فرۆشتنی گۆشت
1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ نادرێت له‌ناو شاری سلێمانی، ته‌نها له كوشتارگه‌ی سلێمانی نه‌بێت.
2- ته‌نها دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌كرێته و له‌ناو بازاڕ و سه‌نته‌ری شاردا ناكرێته‌وه.
3- ته‌نها ئه‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كرێنه‌وه خاوه‌نی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رین.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوكانه‌كان كارده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت.
5- پێویسته له دوكانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بای تێدابێت و دیواره‌كانی كاشی بێت و به‌ئاسانی خاوێن بكرێته‌وه، جامخانه و ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
6- نابێت گۆشت له‌ده‌ره‌وه‌ی جامخانه دابنرێت و هه‌وای به‌ربكه‌وێت.
7- پێویسته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له دوكانی گۆشفرۆشه‌كان كارده‌كه‌ن، هه‌مو پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی (ده‌ستكێش، كه‌مامه، سه‌درییه و كڵاو) به‌كاربهێنن بۆیه‌كجار، واته (دیسپۆزه‌بڵ)بێت.
8- رۆژانه سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بكرێت بۆ دوكانه‌كان به ده‌رمانی (ڤێركۆن) به‌م جۆره، به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران دوای داخستن.
9- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كڕیار نابێت بچێته دوكانی گۆشتفرۆشه‌كه‌وه، ئه‌ویش به‌دانانی به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یدا.
10- كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی گۆشت به كڕیاره‌كان واته نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری پارچه‌كردنی گۆشت ده‌كه‌ن به‌ركه‌وته‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كڕیار.
11- هیچ به‌رهه‌مێكی گۆشتی فرێش له ماوه‌ی (72) سه‌عات زیاتر نه‌مێنێته‌وه ئه‌ویش به‌ڕه‌چاو كردنی سه‌رجه‌م رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان.
12- به‌رهه‌می گۆشتی سه‌بڕدراو له كوشتارگه شه‌وانه به ئوتومبێلی ساردكه‌روه ده‌هێنرێت بۆ شاری سلێمانی رێگه به‌هیچ ئوتومبێلێكی تر نادرێت كه گۆشت بگوازێته‌وه.
13- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسای ده‌كرێته‌وه و رێگه نادرێت دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
PM:09:51:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت