دوو كهسی دیكهی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههولێر چاكبوونهوه
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری هەولێر چاکبوونەوە و بەوەش کۆی گشتی ژمارەی چاکبوونەوە لە هەرێم گەیشتە 85 کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، "دوو کەسی دیکە لە نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID–19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیربووەتەوە".
ئەوەش هاتووە، "پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کراوەتەوە کە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچووە و بڕیاردراوە بگەڕێندرینەوە ماڵەوە، بەوەش کۆی گشتی چاکبوونەوەکان لە شاری هەولێر گەیشتە 19 کەس".
تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە 92 توشبووی پارێزگاکە، 19یان چاکبوونەوە و دۆخی تەندروستی ئەوانەی دیکەش جێگیرە.
بەپێ8ی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 233 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 85 کەسیان چاکبوونەتەوە.
PM:07:40:05/04/2020
ئهم بابهته 1484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت