تەندروستی سلێمانی زانیاری نوێ سەبارەت بەتووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات تەندروستی نەخۆشەكانی كۆرۆنا زۆر باشە، بەڵام تەنها یەكێكیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكییە. 

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەفەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە "تا ئێستا زۆربەی زۆری نەخۆشەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە، تەنیا یەك كەس نەبێت كە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و هەموو هەوڵێكمان بۆ رزگاركردنی ژیانی ئەم هاوڵاتییە، خوای گەورە هاوكارمان بێت".

تائێستا زیاتر لە 100 كەس لەشاری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:10:03:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 9720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت