پارێزگاری سلێمانی: دوای 48 كاتژمێرەكە، نانەواخانە و ماركێتەكان دەكرێنەوە


وێستگە نیوز-

بڕیار وایە لەنیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە دوای 48 كاتژمێر لەداخستنی نانەواخانە و ماركێتەكان، جارێكی دیكە بەڕێنمایی نوێ بكرێنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای 48 كاتژمێرەكە تەنها پۆلیسی هاتووچۆ رێگاوبانەكان رێكدەخات و ئەو كەسانەی مووچە وەردەگرن رێگەی هاتووچۆیان پێدەدرێت بەمەرجێك ناسنامەیان پێ بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و دوای ئەم 48 كاتژمێرەش نانەواخانە و ماركێتەكان بەڕێنمایی نوێ دەكرێنەوە.


حكومەتی هەرێم بۆ خۆپارێزی زیاتر لەڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ رێكارێكی نوێی لەقەدەغەی هاتووچۆ گرتەبەر ئەویش بەداخستنی سەرجەم شوێنەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر.


PM:09:43:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت