پۆلیسی سلێمانی سزای سه‌رپێچیكاره‌كه‌ی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانیی دا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی داوایە‌كی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم جێبە‌جێ دە‌كات و سزای ئە‌و كە‌سە دە‌دات كە بە‌شێوە‌یە‌كی نە‌شیاو لە‌بازگە‌كانی نێوشاری سلێمانی ھە‌ڵسوكە‌وتی كردبوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند: دوای ڕونکردنەوەکەی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سەبارەت بە بڵاوبوونە‌وە‌ی گرتە ڤیدیۆیە‌كی ئە‌ندامێكی خێزانی کارمەندێکی نوسینگەكه‌ی كە بەشێوەیەکی نە‌شیاو ھە‌ڵسوكە‌وتی كردبوو، لە‌بازگە‌كانی ناو شاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی کاتژمێر 6:30ی ئەم ئێوارەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، سزای یاسایی کەسی سەرپێچیکاریان دا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی نیسانی 2020، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كاربھێنرێت بۆ بەرژەوەندی شە‌خسی، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دێت كه خێزانی یه‌كێك له تیمی نوسینگه‌كه‌ی بازگه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی تێده‌په‌ڕێنێت.
لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدێۆی ژنێک بڵاوبۆوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بەرزدایەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەمەکتەبی قوباد تاڵەبانییەوە نوسراوی هاتووچۆی بۆکراوە بۆیە دەسوڕێتەوە.
لەڤیدێۆکەدا دەردەکەوێت خانمێک دەکەوێتە ناو مەفرەزەیەکی هاتوچۆوە و لەلایەن خانمێکی ترەوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدایە وێنەی دەگیرێت. دوای ئەوەی مەفرەزەکە تێدەپەڕێنێ و نوسراوەکەی دەیخوات، ژنه‌كه نوسراوەکە بەرز دەکاتەوەو دەڵێت "ئەی چۆن ئێمە واین".
ئە‌و ڤیدێۆیە کاردانەوەی لێکەوتەوەو هەوادارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لێ گرت، بەوەی گوایە هاوسەری یەکێک لە سکرتێرەکانی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
PM:08:24:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 44152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت