"باسی بڕینی پشكی هەرێم لەبەغداد تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسییە"‬


وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق دڵنیایی بەخەڵكی كوردستان دەدات لەمانەوەی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق و دەڵێت "باسی بڕینی پشكی هەرێم جا هەر پەرلەمانتارێكی عەرەب یان كورد بیكا، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە".‬

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق لەفەیسبووكی خۆی لەژێر ناوی (ئەم دوو راستییە بزانن) رایگەیاندووە "یەك: سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عێراق گرفتی دابینكردنی موچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایە عێراق ناتوانێت موچە دابین بكات دورن لە راستیەوە، زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی موچە حكومەتی عێراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە".‬

ناوبراو ئاماژەی بەخاڵی دووەم كردووە "پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی موازەنەی 2020 لەسەر بنەمای بودجەی 2019 و بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێت بنێردرێ، باسی بڕینی پشكی هەرێم جا هەر پەرلەمانتارێكی عەرەب یان كورد بیكا، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە".‬


PM:07:56:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو