منداڵێكی كه‌ره‌نتینه‌كراو ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس كرد و وتی برسیمانه
وێستگه نیوزـ
نه‌هامه‌تییه‌كان له ئیتالیا هه‌ر مردن نییه به كۆرۆنا، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر بێكار و ده‌ستكه‌وت بوون قووتی رۆژانه‌یان نه‌ماوه بیخۆن.
پۆلیسی شاری پۆلۆنیا له منداڵێكه‌وه ته‌له‌فۆنێكی بۆ كرا و منداڵه‌كه وتی "برسیمه، باوكم به‌هۆی كۆرۆناوه بێكار بووه، به‌فرگره‌كه‌مان هیچی تێدا نیه، یارمه‌تیمان بده‌ن".
لاپه‌ڕه‌ی (ايطالیا مباشر) ئه‌م چیرۆكه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردوه كه دوای ته‌له‌فۆنی منداڵه‌كه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس چوونه‌ته ماڵیان، خێزانه‌كه له ژن و پیاوێك و سێ منداڵ پێكهاتبون و به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئیتالی نه‌بوو، پۆلیس بینیویه‌تی كه باری ئابوریان زۆر خراپه و باوكی منداڵكان به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ی هاوڵاتیانه‌وه بێكار كه‌وتووه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه منداڵه‌كه ویستویه‌تی له مۆبایلی دایكیه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سێكی تر بكات، به‌ڵام یه‌كه‌ی ته‌واوی بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كه تێدا نه‌بووه، بۆیه ناچار ته‌له‌فۆنی بۆ ژماره 112ی پۆلیس كردوه و داوای یارمه‌تیی لێكردون.
پۆلیسی ئیتالیا هه‌موو پێداویستییه‌كانی له شیر و بسكیت و هێلكه و گۆشت و سه‌وزه میوه بۆ كڕیون و بۆیان بردونه‌ته‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، 14 هه‌زار و 681 كه‌س له ئیتالیا گیانیانله‌ده‌ستداوه و 119 هه‌زار و 827ی دیكه‌ش توشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
PM:05:10:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 9108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت