تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 توشبوی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی تۆماركراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 1087 پشکنین ئەنجام دراوە، 861 له‌ هەولێر و 156 له‌ سلێمانی، 70 له‌دهۆك، ده‌رئەرەنجام 14 تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر 2 توشبوو، ئافرەتێكی تەمەن 30 ساڵ و  پیاوێكی تەمەن 25 ساڵ کە بەرکەوتوی تووشبوانی پێشون.

• پارێزگای سلێمانی 7 توشبوو، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ لە قەزای سه‌یدسادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێكی تەمەن 26 ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، و 5 ئافرەت تەمەنیان 57 و 22 و 21 و 19 و 15 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەمویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشون.

• پارێزگای هەلەبجە 5 توشبوو، پیاوێكی تەمەن 25 ساڵ، 4 ئافرەت تەمەنیان 53 و 35 و 28 و 25 ساڵ کە هەموویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.


PM:09:01:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 12292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت