تەندروستی سلێمانی پێشبینی بەرزبوونەوەی ژماره‌ی‌ تووشبوانی كۆرۆنا دەكات

‌د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پێشبینی بەرزبوونەوەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بۆ جارێكی دیكەش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن.


د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، رۆژانە ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان لە هەڵكشاندایە سروشتی ڤایرۆسەكەش وایە لەسەرەتادا رەنگە بڵاوبوونەوەی زۆر خێرا نەبێت، بەڵام كاتێك بەریەككەوتن دەبێت هەموو كەسێك دەبێت بەسەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە، بۆیە وەك هەرێمی كوردستان سەرەتا قەدەغەی هاتووچۆ كرا، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بینییان هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان نین.

ناوبراو روونیكردەوە: "ئێمە دەزانین هاوڵاتیان لەڕووی ئابوری و دەروونییەوە لەژێر فشاردان، بەڵام لای ئێمە تەندروستی خەڵك لەپێش هەموو شتێكە، بۆیە هەر رێكارێك پێویست بێت جێبەجێی دەكەین، 10 رۆژی  داهاتووش بەمەترسیدار دەبینین و پێشبینی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دەكەین، لەبەرئەوەی سروشتی ڤایرۆسەكە وایە، چونكە خەڵك هەیە بێ ئەوەی گەشتی كردبێت و بێ ئەوەی بەركەوتەشی هەبووبێت هەڵگری ڤایرۆسەكەیە".

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تا ئەمڕۆ  176 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه‌، لە نێویاندا دوو مردن هەیە و 61 نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

هــ. ر


PM:07:47:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 12360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو