شەش کۆمپانیای شیرەمەنی داوای وەستانی زیادکردنى گومرگ دەکەن

‌سەلام کەریم بەنوێنەرایەتی شەش کۆمپانیای شیرەمەن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازكرد



وێستگە نیوز_ پشتیوان جەمال

شەش کۆمپانیای هاوردەی شیرەمەنی رایدەگەیەنن ساڵانە حکومەتی هەرێم لە ئەمڕۆوە گومرگ بەشێوەی چاوەڕواننەکراو زیاد دەکات بۆیە داوای وەستانی زیادکردنی گومرگ دەکەن.

سەلام کەریم بەنوێنەرایەتی شەش کۆمپانیای شیرەمەنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، ئەوان وەک کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەرهەمی شیرەمەنی لەئێران ئەرکێکی قورس کەوتۆتە سەرشانیان لە دابینکردنی پێداویستی خۆراکی هاونیشتمانیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە دەستخۆشی لەحکومەتی هەرێم دەکەن لەڕێگەپێدانی جموجوڵی بازرگانی و بەتایبەت بەرهەمی خۆراکی، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە ساڵانە لە رۆژی ۱ ی نیسان گومرگی بەرهەمی شیرەمەنی بەڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەر بارەکان زیاد دەکات ئەوە سەرەڕای زیادکردنی بەردەوامی ساڵانە لە باج و گومرگ.

سەلام کەریم داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کرد دەستبەجێ زیادکردنی گومرگ رابگرێت بەتایبەت لەم قۆناغە سەختە کە هەرێمی کوردستانی پێدا دەڕوات.


PM:04:06:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت