هه‌رێمی‌ كوردستان: له‌كاتی‌ پێویستیدا لێرەوە به‌ڵگه‌ی‌ هاتووچۆ وه‌ربگره‌




وێستگه‌ نیوز- له‌ سه‌عه‌ید محه‌مه‌د گۆرانه‌وه‌

حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆرمێكی بڵاو كردەوەبۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو رێگەیەوە مۆڵەتی هاتوچۆ لە نێوان شارەكان یان قەزا و ناحیەكان بەدەست بهێنن.

ئەو فۆرمە وەزارەتی ناوخۆبڵاوی كردووەتەوە لە ڕێگەی (وێبسایتی) https://moi.gov.krd/ وەزارەتەكە داوای ئەوەی كردووە كە پڕكردنەوەی فۆرمەكە دەبێت لە ڕێی كۆمپیوتەرەوە بێت و بە SMS وەڵامیان دەدرێتەوە بۆ پەسەند كردن یان رەتكردنەوەی.

لەو فۆرمەدا كەوەزارەت بڵاوی كردووەتەوە هۆشداریداوە كە نابێت ئەو كەسانەی مۆڵەتەكە وەردەگرن كارمەندی هێزە ئەمنیەكان بن و هەر كارمەندێكی هێزە ئەمنیەكان ئەو فۆرمە پڕ بكاتەوە بە یاسای سەربازی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

هاوڵاتیان دەتوانن لە دوای داگرتنی فۆڕمەکە و پڕکردنەوەی بە کۆمپیوتەر، بۆ ئیمەیلی [email protected] بنێرن و پاشان چاوەڕێی وەڵام بن کە لە رێگای کورتە نامە SMS پێیان دەکات.


PM:03:51:01/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 10424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت